ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٣٩. لە عەکسی دەستی ڕەنگینت دڵی پەیمانە ڕەنگینە
لە عەکسی دەستی ڕەنگینت دڵی پەیمانە ڕەنگینە
لە خۆشی لێوی شیرینت مەی و مەیخانە ڕەنگینە
کە ئەسراری دەمت بادی سەبای بۆ غونچەیێ هێنا
فەرەح کەوتە دڵی ئێستا گوڵە و خەندانە ڕەنگینە
مەگەر خەندە جودایی خستە بەینی لێوی شیرینت
کە پشکووت غونچە هەر عەینی وەک ئەو لێوانە ڕەنگینە
لە باسی گەردن و گێسوویی لەیلاکەی دەکا عاقڵ
نەزانی چەندە زنجیری ملی دێوانە ڕەنگینە
کە باسی دەست و پەنجەی پڕ نیگاری تۆ دەکەم جانا
میداد و خامە و سەفحە هەموو ئەفسانە ڕەنگینە
غەریبت کردە کەعبەی ئەهلی دڵ تەنها بە یەک جیلوە
میسالی حۆریی جەننەت بت و بتخانە ڕەنگینە
بە شوعلەی شەمعی کوڵمت بۆ نەسووتێ دڵ کە بیبینێ
وەکوو توتی لە شوهرەتدا پەڕی پەروانە ڕەنگینە
وەرە ساقی بە یادی دلبەرە بێ شەرتەکەی حەمدی
بدە جامێ دەخیلت بم قسەی مەستانە ڕەنگینە

پەراوێز edit