شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: لە زوڵماتی شەوا جانانە شەمعێکی شەبستانە لە زوڵماتی شەوا جانانە شەمعێکی شەبستانە شەرابی کەیفی عوششاق و نیشاتی بەزمی مەستانە گەهێ وەک بت زیارەتگاهی ڕەندانی خەراباتە گەهێ ڕەندانە سەر حەڵقەی عموومی بت پەرستانە لە سەحنی گوڵشەنا خۆشخوانە گاهێ هەر وەکوو بولبول بە ڕەنگ و بۆ گوڵ ئاسا گوڵ نمایندەی گوڵستانە گەهێ بۆ دلبەری ئەسبابی کوردانەی لەبەردایە گەهێ بۆ ساحیری هەروەک پەری مەستووری فستانە لەگەڵ دڵ حەمدی بۆ سەیر و تەماشا گەر تەماح ناکەی بەسە ئەم حۆرییە وەک جەننەت و بۆستانە بەستانە ++++++++++++++++++++++