ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٣٥. لێم گەڕێ واعیز ئیتر سووڕەت پەرستی کارمە
لێم گەڕێ واعیز ئیتر سووڕەت پەرستی کارمە
ئەم جەلالە سەیری عەکسی دڵفریبی یارمە
خوێنی جەرگم گەر لەدەست و پێ گری هەروەک خەنە
جا دەڵێم خۆزگەم بە خۆم خوێنم لەسەر خونکارمە
زەڕڕەبینم بۆچییە گەر زەڕڕە نووری بێ بەسەر
جیلوە بەخشی دیدە عەکسی شەوقی مەهڕوخسارمە
چەرخە توخوا با بزانم چۆنە ڕەسمی بت پەرست
ڕووبەڕووی سووڕەت لە خاکە کەوتنم ڕەفتارمە
شێوەکەی بێ دەنگ ئەدا ئەم عەکسە تەسکینی بە دڵ
بێ بەشە دەمدەم بە دەم حەقمە کە هەر هاوارمە
لەب بەخەندە سوڕەتی جانانە حەمدی سەیر ئەکا
بۆ نیساری بۆیە شیرین وەک شەکەر گوفتارمە

پەراوێز edit