ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٣٦. لە ئەحواڵی زەمانە گفتوگۆ ناکەم خەرافاتە
لە ئەحواڵی زەمانە گفتوگۆ ناکەم خەرافاتە
هەموو عالەم کە سەرمەستی مەیە و دنیا خەراباتە
ڕەئیسی بەزمی عوشرەت سۆفییێکی وشکی بەدخوڵقە
ئەنیسی مەجلیسی خەڵوەت ئەگەر لۆتی نەبێ لاتە
خەمیرەی تۆ بلوورە چونکە مەنعی ماوەڕا ناکا
لەژێر پێتا ببێ لەعلێ ئەڵێی ئەنگوشتەری پاتە
بە نیسبەت شەوقەوە لازم دەکا بۆ سەیری جانانە
لە عەینی دیدە نابێ وەک بەسەر هەرچی مەساماتە
خەیاڵی وەسڵ ئەکەم هەجری موئەببەد دێتە بەر چاوم
نەتیجەی وەسڵ گەر ڕاستت ئەوێ مەرگی موفاجاتە
لە حاڵی من خەبەر نادا بەتۆ عەرزە وەکوو ڕەهبەر
نوشتەیی حەک دەبێ باقڵ ئەویش فەرقی تەماشاتە
بە گوێی هەمڕازی تۆ دا ئاشنا نابێ فیغانی من
لە برسی قەت ئەپرسێ ئەو کەسەی تێری تەعاماتە
ئەجەل فرسەت بدا بەم یەئسە حەمدی عەینی ئومێدە
کە زەحمەت ڕەحمەتی هێناوە هیجرەت بۆ مولاقاتە

پەراوێز edit