ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٣١. دەزانم قاتڵم کێیە چ حەققێکم بەسەر تۆوە
دەزانم قاتڵم کێیە چ حەققێکم بەسەر تۆوە
ئەوە خوێنی دڵە دەتکێ بە برژانگ و بە ئەبرۆوە
بە بۆنی خست دڵم زلفی کە با هێنایە سەر کوڵمی
بە جارێ کۆمەڵێ عەنبەر وەکوو بخرێتە پشکۆوە
لە شەرمی خاڵی ژێر پەرچەم وەنەوشە گەردنی کەچ کرد
وەکوو موجریم خزایە سێبەری بن باڵی شەوبۆوە
بە دەورەی مەمکەوە حەڵقەی سەری زلفی تەماشا کەن
دەڵێی گۆچانی عوودی خستە زیوی سافی وەک گۆوە
بە جورمی عەشق ئەگەر حاکم سەرم ببڕێ منەتبارم
وەگەر نە توو خودا فەرموو گوناهم کوا بە ئەستۆوە
دڕک غونچەی لە دەستایە لە ڕۆژێکی لە چڵ دەرچوو
بەڵێ گوڵڕوو بەدایم وا بەدەس ئینسانی بەدگۆوە
لە ئاوی زیندەگی سەهبا و قورسی ڕووی بەچە چبکا
دڵی سۆفی کە دایم وا بەلای دوو خەپلەیی جۆوە
لەکن ئەربابی دڵ وەختی شەهادەت ئەووەڵی عومرە
کە مرد حەمدی بکەن شادی بەناوی شین و ڕۆڕۆوە

پەراوێز edit