ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢٣٢. دەک فیدات بم شاهبازی خێڵی خوبانم وەرە
دەک فیدات بم شاهبازی خێڵی خوبانم وەرە
توخودا ڕەحمت ببێ کەبکی خەرامانم وەرە
پەرچەمت لادە لەسەر ڕوومەت بە مەحزی ئیمتیحان
دەفعی زوڵمەت با ببێ ئەی ماهی تابانم وەرە
من لە دوور هاتوومە دیدەن بۆ چی بێ مەیلی دەکەی
کافریش بم خۆشە لای خوا چونکە میوانم وەرە
ڕوومەتی سافت لە پەڕڕەی گوڵ گەلێ نازکترە
قەد سنەوبەر، دیدە نێرگس، زلف ڕەیحانم وەرە
با وەکوو من عالەمێ شەیدایی حوسنی تۆ ببێ
دلبەری مومتاز و شاهی دیدەمەستانم وەرە
من لە تەعنەی دۆست و دوژمن زەڕڕەیێ باکم نییە
بمکوژە ئەمما بە شەرتێ نووری ئیمانم وەرە
غەیری وەسڵی تۆ لە لای حەمدی نەماوە ئارەزوو
تاکوو ماوم لەحزەیێ ئاسایشی جانم وەرە

پەراوێز edit