چاکەم لە کەس نەدیوە برا مەرحەبا نەبێ
چی دەردەچێ لەکیسە قسەی سادە با نەبێ
بیستوومە یەک شەوە بە شەوی پێگەیشتوو تۆ
یەک ساعەتەی لە یەک دەقیقە بترسە پەیا نەبێ
دڵ کەوتووە بە بۆنی سەری زلفی عەنبەرت
بەو بۆنە کەس نەکەوتووە بادی سەبا نەبێ
وەبزانە ئێستە وەسڵتە ئەگەر عەشقە ڕەهبەرت
زاهید ئەگەر موحیببەتەکەت بۆ ڕیا نەبێ
ئەو سەربڕینی پەرچەمە بێ شک لەبەر ڕووە
زوڵمەت قەباحەتی چییە ئاخر زیا نەبێ
ڕوو ڕەش ببی ڕەقیب خودایا ببی بە بەرد
ئەمما محەک نەبی بەوە قیڕووسیا نەبێ
حەمدی ڕەئیسی مەجلیسی دەرد و غەمە ئەسەف
جێگەی دیارە دەوڵەتی ئەو با جیا نەبێ