ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢١٤. پڕی نووری موحیببەت کا کەسێ ویستی دڵی نەشکێ
پڕی نووری موحیببەت کا کەسێ ویستی دڵی نەشکێ
بەبێ ئاگر تەیارە فەرموو بفڕێت و پەلی نەشکێ
بە بەر کۆیی خەراباتا نەچن نامەرد بەبێ سوجدە
بەبێ تەقڵە بەوێدا مەل دەبا بفڕێ و ملی نەشکێ
لە بەزمی عالەما خەندانی وەک گوڵ گەر مولایم بێ
دڕک نابێ لە دامەن هەڵچەقێ لووتی چڵی نەشکێ
کە دەستی نایە مل شیشە وتم ساقی غەزەبناکە
قەدەح دڵ پڕ نەبێ زەحمەت بەریدا قولقولی نەشکێ
مەمەڕڕی ناسک ئەندامانە کووچەی حەزرەتی جانان
ئەگەر چوو ڕووڕەشی نابێ میسالی قەل قوولی نەشکێ
وەرە جانا لە ڕەغمی باغەوان ڕوویێ لە گوڵشەن کە
لە مەیدانی چەمەندا حەیفە تیپی گوڵگوڵی نەشکێ
ئەوانەن مەرد کە عوریانی بە بەرگی عارییە نادەن
ژنە عاری کە بەر کرد تا دەقاقی سەرجلی نەشکێ
دەمی خۆت بگرە بەردە دەس لە داوێنم ڕەقیب بەسیە
کەساز سازندە بوو نابێ دەم و لووتی تەلی نەشکێ
لە حەمدی گەر ڕەقیب خۆی لانەدا یار قەهری لێدەگرێ
ئەوەندە غونچە ناپشکوێ هەتا دڵ بولبولی نەشکێ

پەراوێز edit