ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
٢١٣. نەپشکووت ئەو دەمە وامایەوە ئەشکالی دڵ جارێ
نەپشکووت ئەو دەمە وامایەوە ئەشکالی دڵ جارێ
دە چیبکا غولغولەی بولبول نەگاتە سەمعی گوڵ جارێ
ڕەقیب و دلبەری دنیا بەیەک سک هەر دەبێ بووبێ
گوڵێکی بێ دڕک دیوتە کە بێتە دەر لە چڵ جارێ
لە زلفی ئەو بتەم زەننارە بێ باکم لە نار و مار
سەرو ئازادی کرد قومری کە تەوقی کردە مل جارێ
بە باسی جیلوەی ئەو ڕوخسارە نابێ دڵ مونەووەر کەم
کە دڵ فانۆسی یارانە نەوەک بێ موشتەعیل جارێ
چ لازم مەنعی ئەو دنیا پەرستە موددەتولعومری
لە ئەفعالی قەبیحی خۆی نەبووبێ مونفەعیل جارێ
کە دەستی گەییە قەبزەی تیغی ئەبرۆی چاوی خومماری
وتم حیفزی بکەی ڕەببی لە فیتنەی مەستی کل جارێ
بەجێیە کوشتنی عاشق ڕەقیب ئەمما لە حورمەتدا
وتی سەبرت ببێ جارێ ببم بەڵکو خەجڵ جارێ
مەگەر گەردم خەیاڵی عالەمی دامەن بکا حەمدی
لە ڕێی وەسڵا نەبوو نەشکێ بەجارێ پێ و پل جارێ

پەراوێز edit