نیمە یارایی نیگاهی «غەین و میم و زێ و هێ»
غەمزە دڵدۆزە لەتم کە تۆ بە «شین و یێ و ڕێ»
شیری ئەبرۆت یەک ئیشارەی بۆ منی شەیدا بەسە
تیژە چونکە داویە کوورەی موحیببەت «ئەلف و بێ»
ئابی تیغت دیارە ئاوی زیندەگانی تێکەڵە
کوشتەگانت زیندوون تا ڕۆژی «حێ و شین و ڕێ»
حەشرە هەستاوە لە عالەم قاپی تۆبە داخرا
غولغولەی عالەم کە گەییە ئەوجی «چێ و ڕێ و خێ»
چەرخی کەچ ڕەفتارە باقڵ دەورەیێکی تر ئەدا
پڕ زەهر کا جامەکەم وەک «شین و ڕێ و بێ و تێ»
شەربەتی مەرگی لە ئاوی زیندەگی پێ خۆشترە
وەعدەیی وەسڵی نەدەیتێ «حێ و میم و دێ و یێ»
حەمدی تاکەی هەر بناڵێنی لەژێر باری غەما
بۆ چی نابێ ئەی سەنەم ڕەحمت بەویشا جاری بێ