شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: نیمە یارایی نیگاهی غەین و میم و زێ و هێ نیمە یارایی نیگاهی «غەین و میم و زێ و هێ» غەمزە دڵدۆزە لەتم کە تۆ بە «شین و یێ و ڕێ» شیری ئەبرۆت یەک ئیشارەی بۆ منی شەیدا بەسە تیژە چونکە داویە کوورەی موحیببەت «ئەلف و بێ» ئابی تیغت دیارە ئاوی زیندەگانی تێکەڵە کوشتەگانت زیندوون تا ڕۆژی «حێ و شین و ڕێ» حەشرە هەستاوە لە عالەم قاپی تۆبە داخرا غولغولەی عالەم کە گەییە ئەوجی «چێ و ڕێ و خێ» چەرخی کەچ ڕەفتارە باقڵ دەورەیێکی تر ئەدا پڕ زەهر کا جامەکەم وەک «شین و ڕێ و بێ و تێ» شەربەتی مەرگی لە ئاوی زیندەگی پێ خۆشترە وەعدەیی وەسڵی نەدەیتێ «حێ و میم و دێ و یێ» حەمدی تاکەی هەر بناڵێنی لەژێر باری غەما بۆ چی نابێ ئەی سەنەم ڕەحمت بەویشا جاری بێ ++++++++++++++++++++++