ئەی دیجلە لێڵ و وێڵی سرشکی ڕەوانی کێی
وەک تیری دڵ شکافی لە بەحری کەوانی کێی
مەجنوونی زلفی خاوی چ لەیلایەکی لە چۆل
بەم لێوی وشکەوە بە هەموو دەم دووانی کێی
گەر ئابڕوو تکاوی فەرموو تکاوی چ ڕوویەکی
ئەم بێ قەرارییە چییە ڕۆحی ڕەوانی کێی
خاڵی نییە لە ناڵە دەروون و دڵت دەمێ
وەک نەی نەوایی شۆرە مەقامت قەوانی کێی
یا پیری یا لە قەهری زەمان پێچ و تاب ئەدەی
قامەت خەمی فیراقی نیهالی جوانی کێی
تورکانە توند خوویی بە نەرمی کە عاشقی
ڕووت وا لە ئێمە ئاخۆ لە ئێمەی لەوانی کێی
ئەم خەتتی ئیستیقامەتە وەکوو گرتووتە بیگری
حەمدی دەزانی ڕەهبەری ڕۆژ و شەوانی کێی