ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٨٢. شەهنشایە شەهیدی عەشق بە سەد ڕەنگ
شەهنشایە شەهیدی عەشق بە سەد ڕەنگ
دەدا زینەت بە تابووتی وەک ئەو ڕەنگ
بە مردن زەڕ پەرست خۆشحاڵە بڕوا
بە یادی گەنجی قاروون دوو بە دووی زەنگ
ڕەقیب گەر تەئنە نادا شیشەیی دڵ
شکانی بۆ نییە بدرێتە بەر سەنگ
شکاری شێری دڵ قابیل بە خۆتە
لەتۆم دیوە فتووحاتی بەبێ جەنگ
سەما هاتە سەما بۆ بەزمی عالەم
چەغانەی مانگ و ڕۆژی گرتە سەر چەنگ
خوماری دایە مەی چاوی خومارت
خەتی سەبزت نەشەی وەرگرت لەسەر بەنگ
مەڵێن ناحەقیە بولبول ئەم فیغانە
بەسەد ئاهەنگ دەنۆشێ عەتری گوڵ هەنگ
بزانە قاتی پیاوە حەمدی و تۆ
یەکێ بۆتە هۆشەنگ و یەک بە فەرهەنگ

پەراوێز edit