ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٢٩. بە لێوانی برین دەگرم دەمی تیغی دەوەستێنم
بە لێوانی برین دەگرم دەمی تیغی دەوەستێنم
بە قەد خوێنم هەتا ئاوی حەیاتی تازە دەستێنم
شەوی فیرقەت بە پەیغامی نیگای ئاوی بە ئاگردا
بە پشکۆی ئەشکی خوێنی گەش دڵی عالەم ئەبرژێنم
لە ئاتەشبازیا ئەمشەو دڵم دەیوت بە پەروانە
بە ئاهێ حەز بکەم تاجی سەری شەمعت دەسووتێنم
برۆ و زلفت یەکی نەوعێ دەکەن تەڵقینی ئەم خەڵقە
بە دینت ئینتخابم بۆ بکە ئیمان بە کێ بێنم
میسالی مەوجی دەریا دڵ لە هات و چۆیی لێوایە
ئیجازەی بۆسەیێ نادا هەتا زوو ئەستۆ بشکێنم
ڕەقیب ناچێتە خەو تا لەحزەیێ بەختم لە خەو هەڵسێ
لە دەوری فیترەتا ماچێ لە لێوی بەڵکە بفڕێنم
قەدەحبازی دەکەن غەرقی نیشاتن ڕۆح و دڵ ئەمشەو
کە فەرموویە سبەینێ زوو خوێنی حەمدی دەڕژێنم

پەراوێز edit