ڕۆژێ وەسڵێکم دەوێ هەر وەک شەوی هیجران بە توول
تا لە نیسبەت میحنەتمدا ئارەزووم بێتە حسوول
هەروەکوو ڕۆژ و شەوم دی پێکەوە یار و ڕەقیب
حیرەتم نەمکرد لە داخانا عەجائیب بۆ نزوول
گەر بسووتێ حەقیە بۆ موشتاقی وەک پەروانە شەمع
چونکە میعراجی موحیببەت سووتنە کردی قبوول
من لە سلکی ئەهلی دڵدا بولبولم دەرکردووە
سڕڕی مەعشووقی بە عیففەت نادرێتە دەس فزوول
سەیلە ماڵی خۆی و عالەم کا بە سەر پێچی خراپ
ڕوو لە ماڵی کەس نەکا مەخلووقی سەر پێچ و عەجوول
قیر سپی بوو داغی عەشقم تا بە دنیایێ کڕی
قەت وەکوو زاهید قیامەت مومکینە بیدەم بە پوول
نایەڵێ حەمدی فەرەح حاڵی لە حاڵی خۆت ببی
سەیری عالەم ئەو کەسە دەیکا کە دایم بێ مەلوول