ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٢٦. نووسی حەرفییەن کە زلفی ماچی ڕوومەتیە حەڵاڵ
نووسی حەرفییەن کە زلفی ماچی ڕوومەتیە حەڵاڵ
بێ بەڵا بێ خاڵی نوقتەی کرد ئەوا بۆتە جەلال
تۆ لە خەیمەی نازی لەیلادا بەمن وادەی نشین
ئەم مەقاماتە کە ئەمڕۆ کردوویانە ئینحیلال
مەه ئەگەر مەیلی نەزیرەی ڕوومەت و ئەبرۆت نییە
ئەم کەماڵ و نەقسە بۆ چی یا بەدر بی یا هیلال
من لە ڕیسوایانی عەشقم بانگی بێ پەردەم ئەدەم
ئاشکرا بانگی موحەممەد خۆشە گەر بیدا بیلال
بەرقی ڕوخسارت لە مەوجی بەحری نەشئەی بادەدا
وەک فەوارەی ڕۆژە هەڵڕێژێ کە ئاوێکی زوڵاڵ
حیکمەتە تووتی لەبەر ئاوێنە فێری نوتق دەبێ
من بە سەیری ڕوومەتی تۆ گێژ دەبم بێ نوتق و لاڵ
پێکەنینێکم لە لێوی تێگەیشتوویێ نەدی
ڕەهبەری ئیدراک و فەهمە جیلوەیی حوزن و مەلال
حەمدی تەشویشی خەیاڵی غەمزەدەی هیجران دەکەن
بانگی یا شێخی مورید و جاڕی کەردانی دەڵاڵ

پەراوێز edit