ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٢٤. قەت مەکەن بۆ من حیکایەی عەندەلیب و باسی گوڵ
قەت مەکەن بۆ من حیکایەی عەندەلیب و باسی گوڵ
پڕ لە نەشئەی حوسنی یارە تێکهەڵێ بەو باسە دڵ
با لە دیدە هەڵقوڵێ فرمێسکی حەسرەت نەخلی غەم
نەک لە تینوانا وشک بێ سا دڵە هەر کوڵدە کوڵ
مەزرەعەی ئومێدی ئەهلی دڵ گەڵا ڕێزانییە
فیرقەتیش وا ئاگرێکە بەر بووەتە چێو و چڵ
لەم دەرە دەرچوونی ڕۆحم دەردەخا ئەهلی وەفا
هەر دەبێ بیباتە جەننەت وەختی مردن ئاو و گڵ
مونکیری ئەهلی موحیببەت کوفرە وەک زوهدی ڕیا
ئەم هەموو ئوباڵە زاهید چۆنی پێگیرایە مل
ئەهلی بینش ئینتزاری گەردی ڕێگەی تۆ دەکەن
غەیری سۆفی کەس لە چاویدا نەماوە قەدری کل
حەمدی ئەربابی وەفایە موستەحەققی کوشتنە
بۆ لە یاران جێ بمێنێ دابمێنێ مونفەعیل

پەراوێز edit