ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٢٣. فەرش و باڵینە لە لانەی بولبولانا دڕک و داڵ
فەرش و باڵینە لە لانەی بولبولانا دڕک و داڵ
بێ بەڵا بێ وا دەگۆڕێ گوڵ لە ئەهلی حاڵ حاڵ
وەعدی وەسڵی دا براگەل وا دڵم کەوتە فڕین
گەر بڵێن باوەڕ دەکەم عاشق لە وەسڵا دێتە باڵ
ئەو مەهەی ئەمشەو لە گۆشەی کولبەکەمدا دی وتی
موحتەسیب ئەهلی محەللە ئاگرە بەربۆتە ماڵ
عاریفان هەنگامی مردن سەیری عولوییەت دەکەن
مەوقیعی سەردارە عاشق زاهدیش ئەنرێتە چاڵ
وەسیەتی فەرهادە نامەرد باسی شیرینی بکەن
ناوی توێشەی زاهیدم بردوو دەمم وەک زەهرە تاڵ
خەڵقە ئێوە و خوا دوعا کەن نەک پەشیمان بێتەوە
وەعدی دا خەنجەر بە خوێنی جەرگی مندا مشت و ماڵ
کافەیی حوسنی بە تۆ بەخشیوە سانیع ئەی سەنەم
هەر وەکوو مۆر و سەنەد وایە لە ڕووتا خەتت و خاڵ
هەر دەڵێی ئەوقاتی حەشرە ساعەتی شامی فیراق
حەمدی هێشتا ساعەتێکە مانگی گۆڕی بوو بە ساڵ

پەراوێز edit