ئاڵەکۆک

حەمدی add_a_photo
حەمدی غەزەل
١٢٢. عاقڵ بە پووچی زانی کە هێنایە بەر خەیاڵ
عاقڵ بە پووچی زانی کە هێنایە بەر خەیاڵ
دنیا برالە یا خەوە یا سەر بەسەر خەیاڵ
جانانە گەر لە ئەوجی فەلەکدا بێ مەه میسال
سەهلە دەگاتە خزمەتی بێ باڵ و پەڕ خەیاڵ
وەهمم وەهایە زوعفم ئەگەر هیممەتی ببێ
شوێنم کەوێ نەبینێ لە جێی پێم ئەسەر خەیاڵ
گوم بوو دەمی دەمێ بوو شوکر خەندەیێکی کرد
لەو بەحری حوسنەدا گەوهەری خستە دەر خەیاڵ
سەر ڕشتەیێکی خستە ملی نەفس و ڕستی کرد
وا ئەو سەگەی لە خانەیی من بردە دەر خەیاڵ
جەننەت کە هات و پادشەهی عەقڵی کردە دەر
مەردانە تاجی سەڵتەنەتی کردە سەر خەیاڵ
لەم دەستگاهی مەعنایەدا حەمدی یا جیناس
ببڕین بە ڕەنگی ئەلبیسە بیکەینە بەر خەیاڵ

پەراوێز edit