تا لەسەر ڕوو دەرنەکەوت ئاساری شەرح و خاڵ و خەت
نەمدەزانی بۆچییە تەرتیبی ئیملا و خەتت و مەت
خاڵی سەر کوڵمت بەدەم بێنە هەڵی بگرم دەخیل
نەک لە مەعنادا بگۆڕێ مەتنەکەی نوقتەی غەڵەت
مالیکی بەڕڕەین و بەحرەینم لە سایەی ئەشکەوە
وەک فورات و دیجلە لافاوی سرشکم بوونە شەت
هێندە موشتاقم بە دیدارت لە عومرێکا دەمێ
بێت و نەتبینم ئیتر وا تێدەگەم نەمدیوی قەت
کوشتەیی غەمزەی نیگاهە حەمدی کەشفی بۆچییە
جێ دەمی خەنجەر نییە زەخمی جگەرگاهی فەقەت