نە عەقڵم پێ دەمینێت و نە دەممینێ زمانی عەرز
کە دەیبینم بڵێم چی نیمە یارایی بەیانی عەرز
ئەڵێن بارێ بە کاغەز شەرحی ئەحواڵت بنووسە بۆی
لە سوننەت چی بکەم بۆ من بەجێ نایێ کە جارێ فەرز
لە دوو خەجڵەت بزانە چەندە مەحزووزە قەناعەتکار
لە نامەردان تەڵەب کردن لە مومسیک ئیرتیکابی قەرز
لە تەقسیماتی ئەنوارا فەلەک مانگ و خۆری بەرکەوت
خودا ڕوویی نیگاریشی عەتا فەرموو بە کوڕڕەی ئەرز
خودا بۆ ڕۆحی عالەم قابیزی مەخسووسی وەک دانا
ئەڵێی مەئموورە جانانە بە عەییاری بکا دڵ قەبز
دەڵێ یارحەمدی دیبوو دەور و تەسلیمم ئەکرد ئەی دڵ
هەتا لێوم کە دێ ڕۆح و هەتاسەر سەر کە دەفری نەبز