شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: تا لەسەر ڕوو دەرنەکەوت ئاساری شەرح و خاڵ و خەت تا لەسەر ڕوو دەرنەکەوت ئاساری شەرح و خاڵ و خەت نەمدەزانی بۆچییە تەرتیبی ئیملا و خەتت و مەت خاڵی سەر کوڵمت بەدەم بێنە هەڵی بگرم دەخیل نەک لە مەعنادا بگۆڕێ مەتنەکەی نوقتەی غەڵەت مالیکی بەڕڕەین و بەحرەینم لە سایەی ئەشکەوە وەک فورات و دیجلە لافاوی سرشکم بوونە شەت هێندە موشتاقم بە دیدارت لە عومرێکا دەمێ بێت و نەتبینم ئیتر وا تێدەگەم نەمدیوی قەت کوشتەیی غەمزەی نیگاهە حەمدی کەشفی بۆچییە جێ دەمی خەنجەر نییە زەخمی جگەرگاهی فەقەت ++++++++++++++++++++++