ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٨١. من لە سایەی حوسنی تۆ قەلبێکی پڕ شادم هەیە
من لە سایەی حوسنی تۆ قەلبێکی پڕ شادم هەیە
گەرچی هەر ساتێ لەلای تۆ زوڵمی بێدادم هەیە
سواری ئەسپی کیبر و نازی، ناتگەمێ هەرچەند بڕۆم
ناعیلاجم وەک جەرەس ئەفغان و فەریادم هەیە
ماهی عەشقت موشکیل و وەسڵت لەڕێی هات و نەهات
بێ شکە جەولانی بێشکە و شەوقی دامادم هەیە
ئەمری حەربم بێتە سەر بەم ئەشکە سەددی ڕێت ئەکەم
تورکی موژگانت هەیە، من چاوم ئیمدادم هەیە
چونکە قەت ناگەم بە کۆی تۆ وەک نەسیمی سوبحدەم
هەر سەحەرگاهێ تەمەننای نیعمەتی بادم هەیە
ئەی خوا ڕەحمت ببێ وا پێم ئەڵێ خەوفت ببێ
شیری ئەڵماسی برۆ و چاوێکی جەللادم هەیە
من وتم زێوەر بە خەندەی لێوی شیرین مردووە
پێی وتم: مەجنوونە، وەک تۆ چەندە فەرهادم هەیە

پەراوێز edit