ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٨٠. لە بەختی من ستەمکار و لەئیمە
لە بەختی من ستەمکار و لەئیمە
لەلای خەڵقی وەفادار و کەریمە
چ حاجەت من بڵێم، سەودازەدەی تۆم
بە حاڵی عاشقانی خۆی حەکیمە
نیشانگای تیری ئاهم وەقتی دووری
سەری کورسی و پێی عەرشی عەزیمە
لەگەڵ ئەو مەهجەبینەی من ڕەقیبم
دەڵێی تاووس و شەیتانی ڕەجیمە
چراغی شادمانی من هەمیشە
لە ئەترافی شیمالی غەم موقیمە
بەهەشت و کەوسەری من وەسڵی تۆیە
ئەما دووری لە تۆ ناری جەحیمە
چلۆن لادەم لە ڕێگای عەشقبازی؟
بە فەتوای من صراط المستقیم ە
لەگەڵ زێوەر وەفاداری لەتیفە
کە چونکە جانفیدایێکی قەدیمە

پەراوێز edit