شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: لە بەختی من ستەمکار و لەئیمە لە بەختی من ستەمکار و لەئیمە لەلای خەڵقی وەفادار و کەریمە چ حاجەت من بڵێم، سەودازەدەی تۆم بە حاڵی عاشقانی خۆی حەکیمە نیشانگای تیری ئاهم وەقتی دووری سەری کورسی و پێی عەرشی عەزیمە لەگەڵ ئەو مەهجەبینەی من ڕەقیبم دەڵێی تاووس و شەیتانی ڕەجیمە چراغی شادمانی من هەمیشە لە ئەترافی شیمالی غەم موقیمە بەهەشت و کەوسەری من وەسڵی تۆیە ئەما دووری لە تۆ ناری جەحیمە چلۆن لادەم لە ڕێگای عەشقبازی؟ بە فەتوای من صراط المستقیم ە لەگەڵ زێوەر وەفاداری لەتیفە کە چونکە جانفیدایێکی قەدیمە ++++++++++++++++++++++