ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٦٤. بێ ڕوویی تۆ ئەی شاهی زەمین، ماهی زەمانە
بێ ڕوویی تۆ ئەی شاهی زەمین، ماهی زەمانە
دەردی دڵەکەم خاریجی تەسویر و بەیانە
مومکین نییە هەر دڵ کە کەمێ عەشقی تیا بێ
بۆ تیری موژەی تۆ کە نەبووبێ بە نیشانە
وەک خەنجەری جەللادە دوو ئەبرۆیی هیلالیت
خوونڕێژ و دڵازاری هەموو پیر و جەوانە
تیری نیگەهت نیعمەتە بۆ عاشق ئەبارێ
ئەم کونجی غەمی من هەمە، گوڵزاری جینانە
ئاشووبی دڵی عالەمی، جیلوە مەنوێنە
بەم قەددی لەتیفەت کە ئەڵێی سەروی چەمانە
مەیلت هەیە زێوەر کە کەمێ سەبری بمێنێ
پەخشانی مەکە توڕڕەیی شاهانە بە شانە

پەراوێز edit