ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
٣٢. ئەم دەستە کە لەم شارە هەموو نەوعی غەزالن
ئەم دەستە کە لەم شارە هەموو نەوعی غەزالن
هەر یەک بە جەماڵ یۆسفی با جاه و جەلالن
غیلمانسیفەت سوندوس و ئیستەبرەق ئەپۆشن
سووڕەت بەشەرن مەعنی هەموو حوورخیسالن
هەریەککە بە دۆش کاکۆڵی ئەفشان و بڵاوە
هەر سوبحدەمێ مونتەزیری بادی شەماڵن
ئەم شارە وەکوو بەحر و لەنێویا کە موقیمن
بەعزێ سەدەفی گەوهەر و بەعزێکی لوئالن
مەقبووڵی شەهەنشاهن و مەتبووعی سەلاتین
مەعلوومی عەوامە کە بەبێ شیبە و میسالن
سووڕەتگەری چین بێتە ئەمێ سەنعەتی نابێ
هەر یەک مەلەکێ خاریجی ئیدراک و خەیاڵن
غەممازن و پڕ نازن و مەحبووبی زەمانن
شەمس و قەمەرن، زوهرەیی باهۆش و کەماڵن
شازادە و بەگزادە، هەموو ئەنجەبی خەڵقن
وەک خونچەیی پەروەردەیی ئاوێکی زوڵاڵن
خۆت تووشی بەڵا قەت مەکە زێوەر کە ئەزانی
ئافاتی دڵ و دینن و مەنناعی ویساڵن

پەراوێز edit