ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
١٦. زاهید وەرە ئەمجارە بکەن تەرکی هەموو کار
زاهید وەرە ئەمجارە بکەن تەرکی هەموو کار
بێنە نەزەری دڵبەری پڕ دانشی عەییار
ئەی شێخ و مەلا پیر و جوان ئێوە لەبەر چی
نایێنە تەماشا و نیگەهی ڕۆژێ دوو سەد جار
شەو ڕۆژە، بە ڕۆژ ڕۆژ ونە حەیران لە فەلەکدا
وەختێ کە لە ماڵ بێتە دەرێ تورکی ستەمکار
ڕوومەتگوڵ و مووسونبول و قەد وەکوو عەرعەر
بۆ سەیری ئەوەستن لە سەما سەبعەیی سەییار
میحرابی برۆی جووتە وەکوو قەوس و موژەی تیر
تێی کردووە ڕوو ئەرمەنی و شیعە و کوففار
ئەی دڵ بە عەبەس ناڵەیی بێ فائیدە بۆ چی
تەئسیری نییە ناڵەیی عاشق لە دڵی یار
زێوەر! بەسە زاری کە لە زاریت هەموو عالەم
بێزارن و غەمبارن و ئەندۆه و دڵازار

پەراوێز edit