شاعیر: زێوەر کتێب: دیوانی زێوەر سەرناو: زاهید وەرە ئەمجارە بکەن تەرکی هەموو کار زاهید وەرە ئەمجارە بکەن تەرکی هەموو کار بێنە نەزەری دڵبەری پڕ دانشی عەییار ئەی شێخ و مەلا پیر و جوان ئێوە لەبەر چی نایێنە تەماشا و نیگەهی ڕۆژێ دوو سەد جار شەو ڕۆژە، بە ڕۆژ ڕۆژ ونە حەیران لە فەلەکدا وەختێ کە لە ماڵ بێتە دەرێ تورکی ستەمکار ڕوومەتگوڵ و مووسونبول و قەد وەکوو عەرعەر بۆ سەیری ئەوەستن لە سەما سەبعەیی سەییار میحرابی برۆی جووتە وەکوو قەوس و موژەی تیر تێی کردووە ڕوو ئەرمەنی و شیعە و کوففار ئەی دڵ بە عەبەس ناڵەیی بێ فائیدە بۆ چی تەئسیری نییە ناڵەیی عاشق لە دڵی یار زێوەر! بەسە زاری کە لە زاریت هەموو عالەم بێزارن و غەمبارن و ئەندۆه و دڵازار ++++++++++++++++++++++