ئاڵەکۆک

زێوەر add_a_photo
زێوەر دیوانی زێوەر
١٧. چاوی وەک بادامی تۆ عومری بە با دام ئەی پسەر
چاوی وەک بادامی تۆ عومری بە با دام ئەی پسەر
ئاگرت بەردایە خەرمانی وجوودم وەک شەرەر
زوڵمەتی ئابی حەیاتە گیسووانی عەنبەرین
یا وەکوو هاله لەناو خۆی گرتووە شوعلەی قەمەر
دەمبەدەم هەر لەحزە، هەر ساتێ ئەناڵێنم بەجۆش
ئەی خوا سا کەی حەبیبم سەر لە ماڵ بێنێتە دەر؟
سەبر و هۆشم چوو بە تاڵان ئەقڵ و فامیشم نەما
لەشکری دەرد و فیراقت حەملەیان هێنامە سەر
بەس ببارێنە سوروشک ئەی دیدە ڕەنجت بوو عەبەس
بەس بناڵێنە ئەتۆ ئەی دڵ لە یار ناکا ئەسەر
ئیلتیفاتێکی نەماوە گاهگاهێ دڵبەرم
بۆ نەکەم خاکی هەموو دنیا بەسەر، خاکم بەسەر
ئینتیخابی کردووە زێوەر لە دنیادا یەکێ
دەستی لێ هەڵناگرێ گەر بێتە ڕێی سەد شۆر و شەر

پەراوێز edit