ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٧. ئەی سەبا! تێک مەدە تۆ پەرچەم و کاکۆڵی گوڵە
ئەی سەبا! تێک مەدە تۆ پەرچەم و کاکۆڵی گوڵە
زولف و کاکۆڵی گوڵە مەسکەنی سەد پارە دڵە
ڕامی دامم نەبوو هەرگیز بە فسوون دڵ بووە خوێن
گوڵە سەرمەستە غەزاڵێکی عەجەب وەحش و سڵە
چییە ئەم نوقتە کەوا بۆتە نیشانەی دەمی تۆ؟
نوقتەیی هیچە کەچی نوکتەیی سەد ئاهی دڵە!
دەمی خەندە و قسەیی ماچی دەم هەرزانە بە ڕۆح
دەم و خەندەی نوقوڵستانە قسەی وی نوقوڵە
وەرە بڕوانە دڵم ئەی گوڵە! بۆ زاری گوڵت
بولبولێکە چ حەزینە، چ لە گریان بە کوڵە؟ !
قەت بە دڵ یاری وەفایی نەبوو، حەیرانم ئەمن
دڵ کە مەعلوومە یەکە بەس گوڵە بۆچی دوو دڵە؟ !

پەراوێز edit