شاعیر: وەفایی کتێب: دیوانی وەفایی سەرناو: ئەی سەبا! تێک مەدە تۆ پەرچەم و کاکۆڵی گوڵە ئەی سەبا! تێک مەدە تۆ پەرچەم و کاکۆڵی گوڵە زولف و کاکۆڵی گوڵە مەسکەنی سەد پارە دڵە ڕامی دامم نەبوو هەرگیز بە فسوون دڵ بووە خوێن گوڵە سەرمەستە غەزاڵێکی عەجەب وەحش و سڵە چییە ئەم نوقتە کەوا بۆتە نیشانەی دەمی تۆ؟ نوقتەیی هیچە کەچی نوکتەیی سەد ئاهی دڵە! دەمی خەندە و قسەیی ماچی دەم هەرزانە بە ڕۆح دەم و خەندەی نوقوڵستانە قسەی وی نوقوڵە وەرە بڕوانە دڵم ئەی گوڵە! بۆ زاری گوڵت بولبولێکە چ حەزینە، چ لە گریان بە کوڵە؟ ! قەت بە دڵ یاری وەفایی نەبوو، حەیرانم ئەمن دڵ کە مەعلوومە یەکە بەس گوڵە بۆچی دوو دڵە؟ ! ++++++++++++++++++++++