ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٦. پەنجەی لە حەنا بەستووە ئایا گوڵم ئەمڕۆ؟
پەنجەی لە حەنا بەستووە ئایا گوڵم ئەمڕۆ؟
دەستی لە دڵی کوشتەیی خۆی خستووە یا خۆ؟
باکم دڵ و ڕۆحم نییە تۆ زیز مەبە قوربان!
ئەو ڕۆحە بە سەرگەردی سەرت بێ وەرەوە تۆ
پەیوەستە غەریقی ئەسەری ئاتەش و ئابم
بۆ ئابی ڕوخت سینەمە وەک مەجمەری پشکۆ
تۆ بی و سەری خۆت مەمخەرە زیندانی جودایی
خوێنم نییە، ها! بمکوژە بەم خەنجەری ئەبرۆ
بولبول سیفەت هەر لەحزە لە دەوری گوڵی زارت
ناڵینمە هەی ڕۆ! گوڵەکەم ڕۆ! دڵەکەم ڕۆ!
بۆچی نەگریم هەر دەمە بۆ حاڵی وەفایی
جان خەستە و دڵ عاشق و دڵدار جەفاجۆ

پەراوێز edit