ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٤٥. ئەی غەزاڵانی خەتا، ئاهوویی چین، کەبکی دەری
ئەی غەزاڵانی خەتا، ئاهوویی چین، کەبکی دەری
بەندەیی تۆن بە نیگاه و بە ڕەم و جیلوەگەری
جیلوە لەو سەروە چ مەوزوونە دەڵێی نارەوەنە
خەندە بەو زارە چ شیرینە مەگەر گوڵشەکەری؟
عاشقی قامەتی تۆم کوشتەیی خەندەی دەمی تۆ
بەری باغی ئیرەمی یا گوڵی نەخلی شەجەری؟
غایب و حازری هەر لەحزە دەڵێی چاوی منی
ڕەوشەنی مەردوومی، یا عەینی سەوادی بەسەری؟
گوڵ بە خەندە پەرییە، قیبلە بە جیلوەی مەلەکە
شێت و دێوانەیی کردووم، چ مەلایک، چ پەری!
بە تەلیسمی حەبەشیزادەوە سەرگەردانم
عاشقی خاڵم و دڵبەستەیی داوی کەمەری
وا دەگریێم بە زەلیلی لە غەمی گەردنی تۆ
ئاگری خستە دڵم ناڵەیی مورغی سەحەری
دەوری دوون هەر بە دڵی مونعیمی دوون دێ و دەگەڕێ
مەسەلی تورکییە: حیز حیزە تاپارسون، چغری
خەندەیی گوڵ سەبەبی جۆششی بارانە بەڵێ
چونکە تۆ پێدەکەنی بۆیە وەفایی دەگری

پەراوێز edit