شاعیر: وەفایی کتێب: دیوانی وەفایی سەرناو: ئەی غەزاڵانی خەتا، ئاهوویی چین، کەبکی دەری ئەی غەزاڵانی خەتا، ئاهوویی چین، کەبکی دەری بەندەیی تۆن بە نیگاه و بە ڕەم و جیلوەگەری جیلوە لەو سەروە چ مەوزوونە دەڵێی نارەوەنە خەندە بەو زارە چ شیرینە مەگەر گوڵشەکەری؟ عاشقی قامەتی تۆم کوشتەیی خەندەی دەمی تۆ بەری باغی ئیرەمی یا گوڵی نەخلی شەجەری؟ غایب و حازری هەر لەحزە دەڵێی چاوی منی ڕەوشەنی مەردوومی، یا عەینی سەوادی بەسەری؟ گوڵ بە خەندە پەرییە، قیبلە بە جیلوەی مەلەکە شێت و دێوانەیی کردووم، چ مەلایک، چ پەری! بە تەلیسمی حەبەشیزادەوە سەرگەردانم عاشقی خاڵم و دڵبەستەیی داوی کەمەری وا دەگریێم بە زەلیلی لە غەمی گەردنی تۆ ئاگری خستە دڵم ناڵەیی مورغی سەحەری دەوری دوون هەر بە دڵی مونعیمی دوون دێ و دەگەڕێ مەسەلی تورکییە: حیز حیزە تاپارسون، چغری خەندەیی گوڵ سەبەبی جۆششی بارانە بەڵێ چونکە تۆ پێدەکەنی بۆیە وەفایی دەگری ++++++++++++++++++++++