ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٢٥. بۆ لەبی جانان بە چاوت من ئەوا بوومە کەباب
بۆ لەبی جانان – بە چاوت – من ئەوا بوومە کەباب
دوستان ساقی کجا تا دردهد جام شراب؟
شەو بە ڕۆژ ئاڵاوە یا سونبول لە دەوری بەرگی گوڵ؟
یا پریشان گشتە بر روی تو زلف پر ز تاب؟
تا بزانن ڕۆژ و شەو هەردوو لە لایەک دێنە دەر
زلف و روی خود عیان کن بر فکن بند نقاب
زەوقی خەندە و شەوقی جیلوەی تۆیە حەیرانم دەکەن
شهد و شکر بین کە ریزد از تکلم ئافتاب
ماچی لێوت ئەو دەمەی خۆشە کە بێیە پێکەنین
خوش بود گل بشکفد بلبل شود زو کامیاب
مەوجی گریانم گەیشتە ڕووی و چاوی لێ نەکرد
سیل بر گلشن زد و نرگس نمی‏خیزد ز خواب
لەو دەرە مەمکوژە چونکە شێتی زولف و ڕوویی تۆم
عاشقم صید حرم، سودایی و مست و خراب
قەت بە مفتی دامەنێ ئیدی وەفایی فرسەتە
گوشەی گلزار و، جام بادە و، بانگ رباب

پەراوێز edit