شاعیر: وەفایی کتێب: دیوانی وەفایی سەرناو: بۆ لەبی جانان بە چاوت من ئەوا بوومە کەباب بۆ لەبی جانان – بە چاوت – من ئەوا بوومە کەباب دوستان ساقی کجا تا دردهد جام شراب؟ شەو بە ڕۆژ ئاڵاوە یا سونبول لە دەوری بەرگی گوڵ؟ یا پریشان گشتە بر روی تو زلف پر ز تاب؟ تا بزانن ڕۆژ و شەو هەردوو لە لایەک دێنە دەر زلف و روی خود عیان کن بر فکن بند نقاب زەوقی خەندە و شەوقی جیلوەی تۆیە حەیرانم دەکەن شهد و شکر بین کە ریزد از تکلم ئافتاب ماچی لێوت ئەو دەمەی خۆشە کە بێیە پێکەنین خوش بود گل بشکفد بلبل شود زو کامیاب مەوجی گریانم گەیشتە ڕووی و چاوی لێ نەکرد سیل بر گلشن زد و نرگس نمی‏خیزد ز خواب لەو دەرە مەمکوژە چونکە شێتی زولف و ڕوویی تۆم عاشقم صید حرم، سودایی و مست و خراب قەت بە مفتی دامەنێ ئیدی وەفایی فرسەتە گوشەی گلزار و، جام بادە و، بانگ رباب ++++++++++++++++++++++