ئاڵەکۆک

وەفایی add_a_photo
وەفایی دیوانی وەفایی
٢٤. گەردشی چاوت قەراری عاشقی مسکین دەبا
گەردشی چاوت قەراری عاشقی مسکین دەبا
ساحیری چاوبەستە، ئارێ، دڵ دەکێشێ دین دەبا!
قیبلەکەم بەو زاری هەر وەک غونچە بۆیە پێکەنی
تا بڵێن خەندێ لە گوڵ بێ ئابڕووی پەروین دەبا
من کوتم: گرتی حەبەش کەعبەی جەماڵت؟ ئەو دەڵێ:
کاروانی میشکە بۆ شاری گوڵ و نەسرین دەبا
گەر ببینێ تاقی پەیوەستی برۆت فەرهادی چین
ڕۆحی شیرینی بە قوربانی، بە سەد ناڵین دەبا
پێچ و تابی زولفی خاو و ڕەمز و غەمزەی سیحری چاو
ئەو لە لایێ رۆح دەکێشێ ئەم لە لایێ دین دەبا
نەشتەری چاوی حەبیبم دێ بە سینەمدا دەچێ
مەرهەمی نازی تەبیبم بۆ دڵی خوێنین دەبا
من وەها مەستی گوڵەندامم کە نازانم ئەبەد
هۆشی من دوگمەی تەڵا، یا ساعیدی سیمین دەبا؟
تا وەفایی لەو دەرە بێت و بچێ مەنعی مەکە
سورمەیی خاکی دەرت بۆ چاوی پڕ ئەسرین دەبا

پەراوێز edit