ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٥٨. لە من کانی تەڵا مەخفی بوو دێمۆ
لە من کانی تەڵا مەخفی بوو، دێمۆ
لەمەولا حەیفە دڵ بەستن بە سیمۆ
وجوودم وەک گوڵی پەژموردە وا بوو
نەسیمی لوتفی تۆ هات و گەشیمۆ!
لەبۆ تەشریفی یادی تۆ لە بەینا
هەچی خارێ لە ڕێدا بوو چنیمۆ
لە دوورۆ بۆی شەمیمی کاغەزت هات
بە تەرزی گوڵ، بە دەم بادی نەسیمۆ
بە ڕەسمی «ئەلف و دال و بێ» وەرم گرت
چ وەرگرتن: بە «میم و ئەلف و چیم»ۆ
گرفتارم حەقیقەت لەم مەقامە
وەکوو گەوهەر بە دەس شەخسی لەئیمۆ
لەلای ناری هەچی خەرمانی غەم بوو
بە مەجمووعی ڕەقیباندا بەشیمۆ

پەراوێز edit