شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: لە من کانی تەڵا مەخفی بوو دێمۆ لە من کانی تەڵا مەخفی بوو، دێمۆ لەمەولا حەیفە دڵ بەستن بە سیمۆ وجوودم وەک گوڵی پەژموردە وا بوو نەسیمی لوتفی تۆ هات و گەشیمۆ! لەبۆ تەشریفی یادی تۆ لە بەینا هەچی خارێ لە ڕێدا بوو چنیمۆ لە دوورۆ بۆی شەمیمی کاغەزت هات بە تەرزی گوڵ، بە دەم بادی نەسیمۆ بە ڕەسمی «ئەلف و دال و بێ» وەرم گرت چ وەرگرتن: بە «میم و ئەلف و چیم»ۆ گرفتارم حەقیقەت لەم مەقامە وەکوو گەوهەر بە دەس شەخسی لەئیمۆ لەلای ناری هەچی خەرمانی غەم بوو بە مەجمووعی ڕەقیباندا بەشیمۆ ++++++++++++++++++++++