ئەی لەعلی لەبی یار، عەقیقی یەمەنی تۆ
یا غونچەیی نەشگوفتەیی باغ و چەمەنی تۆ
بەم تەرزە عەتر بێزی دەکەی دیارە لە دڵدا
ئەی خاڵی سیامیشکی خەتا و خوتەنی تۆ
شیشەی دڵەکەم کەن بە سەری تیری نیگاهت
وا دیارە بە چاوا، بتی پەیمان شکەنی تۆ
سبحانک لا حول و لا قوّة إلاّ
باللّه چ شیرین و چ نازک بەدەنی تۆ
تەئریخی خەیاڵی فەلەکولئەعزەمی وەجهت
تەسویری گەلێ سەعبە بەبێ گۆی زەقەنی تۆ
بێ زیارەتی قوببەی حَجَرُالأسوَدی خاڵت
تامی چییە چای زەمزەم و گۆشەی دەهەنی تۆ
چین چین لە سەری گەنجی ڕوخت حارسە ئەمڕۆ
تەرسابەچەیی زوڵفی شکەن دەر شکەنی تۆ