هەرچەندە بەعیدم لە درۆ و لابە بە عیدم
بێ شوبهە بە دڵ مایل و موشتاقی سەعیدم
قیبلەیی دڵ بە عەلی سوورەتی بابا عەلییە
کە لە جوملەی سەمەری باغی لەتیفی وەلییە
گەرچی تەقسیری نەهاتن کاری بەندی قاچمە
دەم بە دەم داوێنی پاکت، پاکی جێگەی ماچمە
دوور لە تۆ، ساعەت بە ساعەت، وەک نەخۆشی بێ تەبیب
چاوەڕێی ئاوازی دەنگی خاکەناز و پاچمە
هەر لە خاکی ڕووسەوە تا ڕۆم و بولغار و حەبەش
کەس نییە ڕازی بە تەقسیمی، ئەزەل بێ یا بە بەش