شاعیر: ناری کتێب: دیوانی ناری سەرناو: ئەی لەعلی لەبی یار عەقیقی یەمەنی تۆ ئەی لەعلی لەبی یار، عەقیقی یەمەنی تۆ یا غونچەیی نەشگوفتەیی باغ و چەمەنی تۆ بەم تەرزە عەتر بێزی دەکەی دیارە لە دڵدا ئەی خاڵی سیامیشکی خەتا و خوتەنی تۆ شیشەی دڵەکەم کەن بە سەری تیری نیگاهت وا دیارە بە چاوا، بتی پەیمان شکەنی تۆ سبحانک لا حول و لا قوّة إلاّ باللّه چ شیرین و چ نازک بەدەنی تۆ تەئریخی خەیاڵی فەلەکولئەعزەمی وەجهت تەسویری گەلێ سەعبە بەبێ گۆی زەقەنی تۆ بێ زیارەتی قوببەی حَجَرُالأسوَدی خاڵت تامی چییە چای زەمزەم و گۆشەی دەهەنی تۆ چین چین لە سەری گەنجی ڕوخت حارسە ئەمڕۆ تەرسابەچەیی زوڵفی شکەن دەر شکەنی تۆ ++++++++++++++++++++++