ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٤٢. ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین
ئەو کە وا تاقە بە شێوەی پێکەنین
وەردەگێڕێ پیری سەد ساڵە لە دین
تازە سەییادە لە چینۆ هاتووە
عیدی قوربانە، بە قوربانی دەبین
ئاهوویەکی وەحشە، دڵ وەحشی دەکا
ئەی دڵ ئاگا بە، بە وەحشی دەرنەچین
حەسرەتی زەردیی شەمامەی باخەڵی
عەیشی سوورم پێ دەکا هەر دەم بە شین
ناری ئەمڕۆ عاجز و ئاشوفتەیە
جەرگی سووتاوە بە هیجری نازەنین

پەراوێز edit