ئاڵەکۆک

ناری add_a_photo
ناری دیوانی ناری
٤١. هەر دوو غەزەلی تاهیر و عیززەت کە لەبەر کەم
هەر دوو غەزەلی تاهیر و عیززەت کە لەبەر کەم
شایستەیە گەر ئەفسەری عوسمانی لەسەر کەم
گەر شەهدی خەیاڵاتی دەمێ بێتە نەزارەت
لایق ئەوەیە، تەرکی مەی و شیر و شەکەر کەم
گەرچی لە وڵاتی عەجەما ساکینم ئەمما
بڕوا مەکە من قەت بە عەلی سەببی عومەر کەم
شەرمەندە و ڕووزەرد و سەرئەفگەندەیی دەرگام
مەنعم مەکە لەو قیبلە، ئەگەر سەرفی نەزەر کەم
بێ گەردش و ئاشووبی زەمانە بە حەقیقەت
مومکین نەبوو، تەرکی ئەدەب و نەقسی هونەر کەم
ئەمما کە ڕەقیبم بە هەموو لەحزە فەلەک بێ
مەعلوومە دەبێ دڵ لە غەما سەرفی زەرەر کەم
تەخسیری من و لەشکری بەخشایشی تەبعت
شەڕیانە وەلێ مەسڵەحەتم وایە حەزەر کەم
غوفڕانی وەکوو بایە، وەکوو گیایە گوناهم
چۆن نوختە موقابیل بە ئەسەد گورگی لەجەر کەم
بێ عەقڵییە بۆ من لە نەزەر عەسکەری ڕووتا
باسی غەلەبە و کەشمەکەشی فەوجی قەجەر کەم
بەهبەه چ نەویدێکە ئەگەر بێت و بڵێ من
ئیحسانە لە تەخسیری، بە دڵ سەرفی نەزەر کەم
ناری کە دڵی تاهیرە وەک جامی سکەندەر
حوسنی نییە دڵ هەمدەمی ئەنواعی خەتەر کەم

پەراوێز edit