ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٨٤. کاکه جافی کوری که‌ریم ئاغا
شیرین وه‌کوو خوسره‌و پسه‌ری هورمزه جافه
چاو مامزه، لێو قرمزه، ئیمانسزه، جافه

چاوی ڕه‌شی فه‌تتانی وه‌کوو شه‌بڕه‌وی عه‌ییار
دین و دڵ و ئیمانی دزیوم، دزه، جافه

بورهانه له‌سه‌ر قودره‌تی حه‌ق، ئایه‌تی حوسنی
بۆ ده‌عوه‌یی ئیسباتی خودا موعجیزه جافه

ئاشووبی جه‌هان، فیتنه‌یی ئافاته نیگاهی
یه‌ک نه‌فسه، جه‌هانێ له ده‌سی عاجزه، جافه

بۆ که‌شمه‌که‌ش و عه‌ربه‌ده موژگانی سیاهی
وه‌ک له‌شکری ته‌یموور و سپای جه‌نگزه، جافه

ته‌نیا نه 'ڕه‌زا' بۆی بووه‌ته به‌نده‌یی فه‌رمان
فه‌رمانی له‌ سه‌ر شاهـ و گه‌دا نافیزه، جافه
دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ١٠٣.
کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit