ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
شێخ ڕەزا دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
٨٣. که‌ڵه‌شێری نه‌قیب
ئه‌و به هه‌یئه‌ت که‌ڵه‌شێره که به هه‌ڵمه‌ت شێره
که‌ره‌مت کردووه بیستوومه ده‌سا بینێره

دوو مریشکیشی له گه‌ڵدا که فریشکی نه‌که‌وێ
خرتی چه‌ند ساڵه‌یه ئه‌ڵبه‌ت به مریشکان فێره

باره‌که‌ڵڵا! حه‌سه‌ن ئاغای کوڕی مه‌حوودئاغا
که‌فی فه‌ییازه، دڵی واسیعه، چاوی تێره

نه وه‌کوو شاری سوله‌یمانییه، کۆیه به که‌ره‌م
نه‌ وه‌کوو تاووق و که‌رکووکه نه‌وه‌ک هه‌ولێره

ئه‌و هه‌موو شیعره که‌ ناردم که‌ڵه‌شێرێکی نه‌نارد
جه‌ددی ئه‌علایه، نه‌قیب زاده‌یه، خۆی بێ‌خێره

دۆستان ئەم کەڵەشێرە وەکوو تەعریفی ئه‌که‌ن
بۆ 'ڕه‌زا' لازمه ئه‌م نێره‌که‌یه، ئه‌و نێره

هه‌دیه‌یێ گه‌ر له ته‌ڕه‌ف دۆسته‌وه بێ شوکری ده‌که‌م
پێی ڕه‌زامه‌ندم ئه‌گه‌رچی ته‌ره‌فێکی کوێره

قافیه‌ی ته‌نگه نه‌زیره‌ی مه‌که شاعیر زینهار
ئه‌وی له‌م قافیه بۆت ماوه‌ته‌وه هه‌ر کێرە
دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ١٠٢.
کێش: فاعلاتن فعلاتن فعلاتن فعلن
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit