شاعیر: شێخ ڕەزا کتێب: دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی سەرناو: کاکه جافی کوری که‌ریم ئاغا سەبارەت: دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ١٠٣. - کێش: مفعولُ مفاعیلُ مفاعیلُ فعولن - نووسین: کەماڵ ڕەحمانی شیرین وه‌کوو خوسره‌و پسه‌ری هورمزه جافه چاو مامزه، لێو قرمزه، ئیمانسزه، جافه چاوی ڕه‌شی فه‌تتانی وه‌کوو شه‌بڕه‌وی عه‌ییار دین و دڵ و ئیمانی دزیوم، دزه، جافه بورهانه له‌سه‌ر قودره‌تی حه‌ق، ئایه‌تی حوسنی بۆ ده‌عوه‌یی ئیسباتی خودا موعجیزه جافه ئاشووبی جه‌هان، فیتنه‌یی ئافاته نیگاهی یه‌ک نه‌فسه، جه‌هانێ له ده‌سی عاجزه، جافه بۆ که‌شمه‌که‌ش و عه‌ربه‌ده موژگانی سیاهی وه‌ک له‌شکری ته‌یموور و سپای جه‌نگزه، جافه ته‌نیا نه 'ڕه‌زا' بۆی بووه‌ته به‌نده‌یی فه‌رمان فه‌رمانی له‌ سه‌ر شاهـ و گه‌دا نافیزه، جافه ++++++++++++++++++++++