ماینه کوێت جاران که ده‌توت ڕه‌وتی ڕه‌وتی ئاهووه
ئێسته هه‌ستانی له‌سه‌ر ئاخوڕ به یاهوو یاهووه
قه‌ت له یه‌ک قسناغ که‌می جۆ ناده‌مێ هێشتا له‌ڕه
ساڵ دوانزه‌ی مانگ سواری نابم و هه‌ر ماندووه
عومقی چاڵی مه‌قعه‌دی بێ شک مه‌سافه‌ی قه‌سر ئه‌بێ
درزی ده‌روازه‌ی کوزی، لۆچ لۆچ به‌سه‌ر یه‌کدا چووه
گه‌ر به ئاوزه‌نگی په‌راسووی ئه‌م سه‌ر ئه‌و سه‌ر هه‌ڵدڕم
هێنده نابزوێ بزانی ماوه یا خۆ مردووه
خاوه‌ن پێشووشی نازانێ که ته‌ئریخ و سه‌نه‌ی
چه‌نده؛ ئه‌ما من له پیرانی قه‌دیمم بیستووه
وه‌ختێ نادرشا هوجوومی کرده سه‌ر ئیقلیمی ڕۆم
تازه گۆیا ئه‌و له کوز دایکی خورووجی کردووه