ئاڵەکۆک

شێخ ڕەزای تاڵەبانی add_a_photo
ده‌نگی به‌زم و سازه ئه‌مڕۆ تێم‌گه‌یێنن چی بووه
وا توجاڕ و نه‌وکه‌ر و ئاغا ده‌ماغیان گرتووه

کاتیبانی دائیره‌و مه‌ئمووره‌کانی زی شه‌ڕه‌ف
زۆر به که‌یف خۆشی ئه‌بینم خه‌ڵقه چیتان بیستوه؟ !

بێ عه‌با شان داچه‌قاو ملحیزه‌کانی مه‌مله‌که‌ت
وا ده‌ڕۆن و دێن، نازانم چییان لێ ون بووه

چوونه‌ کن خواجه‌ مووشێ وو خۆی و ئه‌تباعی به ‌که‌یف
حه‌زره‌تی مه‌بعووسی ئه‌کره‌م ده‌ستی یه‌کیان گرتووه‌

فایقی تاپۆ، حه‌مه‌د به‌گ با مودیری تانجه‌ڕۆ
مه‌زبه‌ته‌ی نامووسی خۆیان بۆ حوکوومه‌ت ناردووه‌

حاکمی سوڵح، غه‌فوور ئاغا، جه‌نابی بابلێ
فرسه‌ته‌ هاوار ئه‌که‌ن وا پاسی حیزی ده‌رچووه‌

ناگه‌هان جاڕچی نیدای کرد ئه‌ی ئه‌هالیی موعته‌به‌ر
بێنه‌وه‌ وا مۆده‌یه‌کی تازه‌تر په‌یدا بووە
دیوانی شێخ ڕەزا تاڵەبانی، ئامادەکار: شوکور مستەفا، چاپ: ئاراس هەولێر، ساڵ: ٢٠١٠، لاپەڕە ٩١و٩٢.
لە لایەن بەڕێزێکەوە بە 'ئای پی': ٥.٢١٨.١٩٠.٢٨ نووسراوە.

پەراوێز edit